بەڕێز: مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاڕاستەی جەنابتان و ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی دەكەم.
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە تەمەنی سیاسیی خۆیدا، وەك هێزێكی سیاسی توانیویەتی رۆڵی بەرچاوی هەبێت و هەمیشە بەشێك بێت لە چارەسەری كێشەكان، ئومێدەوارم ئەم یادە بكەینە هەوێنی هەنگاونان بۆ تەبایی و یەكڕیزیی نێوماڵی كورد لەپێناوی گەیشتن بە ئامانجە بەدینەهاتووەكانی گەلەكەمان.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان