سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، گۆڕانكاری لە كابینەكەیدا دەكات

10:49 - 2023-02-08
جیهان
275 جار خوێندراوەتەوە

ئازاد ئیبراهیم 

لە چوارچێوەی رێكخستنەوەی كاروبارەكان و دۆخی ناوخۆی وڵاتەكەیدا، ریشی سوناك سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، گۆڕانكاری لە كابینەكەیدا كرد.
دوای 100 رۆژ لە دەستبەکاربوونی ریشی سوناك لە پۆستەكەیدا و هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ پارتی پارێزگاران و دوای دوورخستنەوەی نازم ئەلزەهاوی لەسەر سكانداڵێكی باج. سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، گرێگ هاندزی وەك سەرۆكی نوێی پارتی پارێزگاران و گرانت شاپسی وەك وەزیری وزە دەستنیشانكرد. بۆ وەزیری رۆشنبیری و وەرزشیش میشێل دۆنێلانی دانا، كە لە هەمان كاتدا دەبێتە وەزیری زانست و داهێنانیش لەجێگەی لوسی فرایزەر.
هەر لەبارەی گۆڕانكارییەكانەوە، ئەوە خراوەتەڕوو كە سەرۆك وەزیران، رازی نییە لە ئەدای وەزارەتی بازرگانی و وزە و ستراتیژی پیشەسازی، بۆیە وەزارەتێكی نوێی بەناوی زانست و تەكنەلۆجیا بۆ كابینەكەی زیادكردووە.

#بەریتانیا

بابەتە پەیوەندیدارەکان