قوباد تاڵەبانی و جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە کە لە بارەگای ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری بەڕێوەچوو، تێیدا پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکان تاوتوێکرا و تەئکید لە یەکخستنی هەوڵ و هەماهەنگییەکان لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی هەرێمدا کرایەوە لەپێناوی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی کوردستاندا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بەگرنگییەوە پێویستی هاریکاری نێوان دەزگا هەواڵگرییەکانی هەرێم و عیراق باسیان لێوەکرا و جەخت لە بەردەوامیان کرایەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکان و بەرقەراترکردنی ئاسایش و سەقامگیری.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا چەندین پرسی تری پەیوەست بەدۆخی ئەمنی و ئاسایش و ئارامی گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و دوای هەڵسەنگاندنیان بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.