ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا گەیشتە 46 هەزار کەس

03:28 - 2023-02-19
جیهان
245 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ 14 رۆژ بەسەر بوومەلەرزە بەھێزەکەدا تێدەپەڕێت، کە لە ماوەی 90 چرکەدا بووە ھۆی گیانلەدەستدانی 46 ھەزار کەس لە باکوور و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریا.

بەپێی دوایین ئاماری بوومەلەرزەکە، 40 ھەزار و 642 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 108 ھەزارکەسیش بریندار بوون. ھەروەھا ژمارەی گیانلەدەستدان لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا بۆ نزیکەی شەش ھەزار کەس بەرزبۆتەوە کە 4 ھەزار و 400 کەسیان لە ناوچە کوردنشینەکانن.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا چارەنووسی ھەزاران کەس نادیارە و پێدەچێت لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا مابێتنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان