ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی نێوده‌وڵه‌تی له راپۆرتێكدا گرنگی نه‌وت و غازی سروشتیی بۆ خۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست روونكرده‌وه و ئه‌و پێشبینییانه‌ی به‌درۆ خسته‌وه كه گوایه له چه‌ند ساڵی داهاتوودا نه‌وت و غاز وه‌ك سه‌رچاوه‌ی وزه باوی نامێنێت و وزه‌ی نوێبۆ‌وه جێگه‌یان ده‌گرێته‌وه.
هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردبوو كه كۆتایی پشتبه‌ستن به نه‌وت و غاز نزیكه، به تایبه‌تی له سایه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به وزه‌ی باو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و جۆره راپۆرتانه واقیعی نین و نه‌وت و غاز بۆ وڵاتانی خۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا تا ئێستاش گرنگن.
وڵاتانی تازه گه‌شه‌كردوو
ئه‌نتۆنی كۆردیسمان سه‌رۆكی ئه‌رلێی بۆرگ بۆ كاروباری ستراتیجی له سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی ستراتیجی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به گرنگی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا كردووه و تیایدا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه خواست له‌سه‌ر نه‌وت و غازی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا لانیكه‌م تا ساڵی 2050ش كه‌م ناكات، به تایبه‌تیش خواستی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاسیا كه كه‌متر گه‌شه‌یان كردووه‌و له ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاری ئابووری و گه‌شه‌پێدانن.
پێشبینییه‌كانی تایبه‌ت به به‌كارهێنانی نه‌وت و غاز ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خواستێكی زۆر له‌سه‌ر نه‌وت و غازی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا ده‌بێت، به تایبه‌تیش له‌لایه‌ن وڵاتانی تازه گه‌شه‌كردووی وه‌ك هیندستانه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌نارده‌ی نه‌وت و غاز له‌و ناوچانه‌وه بۆ وڵاتانی پێشكه‌وتووی وه‌ك چین و ژاپۆن و كۆریای باشوور بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییان بدات به‌كارهێنانی خه‌ڵوز كه‌مبكه‌نه‌وه، گۆڕانكارییه‌كی دیكه‌ش به‌ڕێوه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه به‌كارهێنانی غازی سروشتی زیاد ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی نه‌وت كه‌مبكرێته‌وه، هه‌موو ئه‌و پێشبینیانه‌ش به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه خواستی وڵاتانی ئاسیا له‌سه‌ر نه‌وت و غازی سروشتی تا ساڵی 2050 روو له زیادبوون بكات.
سووته‌مه‌نییه باوه‌كان
به پێی ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی ئه‌و راپۆرته پێی گه‌یشتووه، سه‌باره‌ت به خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چاره‌نووسی به‌كارهێنانی سووته‌مه‌نیی باو، پرسیاری جددی له‌باره‌ی پیسبوونی ژینگه و مه‌سه‌لەی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رماوه ده‌وروژێنێت، چونكه له راپۆرته‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه هێشتا سووته‌مه‌نییه باوه‌كان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی ناوچه‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه گه‌شه‌ی ئابووری له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌ر به شێوه باوه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه، واته مه‌سه‌له‌ی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما و گه‌ڕان به دوای چاره‌سه‌رێكدا بۆی، گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی پێ‌نادرێت، یان گرنگیپێدانه‌كه سنووردار ده‌بێت، چونكه هیچكام له وڵاته‌كان ئاماده نین ده‌ستبه‌رداری ئه‌و داهاته بن كه له نه‌وت و غاز ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، ته‌نانه‌ت ئاماده نین كه‌میشی بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه هه‌وڵه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما تا ساڵی 2050 پێویستی به‌وه‌یه بڕێكی زۆر له به‌كارهێنانی نه‌وت و غاز كه‌مبكرێته‌وه.
گۆڕانكاریی ریشه‌یی له سه‌رچاوه‌كه‌دا
به قسه‌ی ئه‌و ئاژانسه، گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی له‌و جۆره كاریگه‌ری گه‌وره‌شی له‌سه‌ر وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت و غاز له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا ده‌بێت و ناچاریان ده‌كات گۆڕانكاریی ریشه‌یی له سه‌رچاوه‌ی داهاتیاندا بكه‌ن.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات، وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له داهاتوودا به‌كارهێنانی سووته‌مه‌نی له جۆری نه‌وت و غاز كه‌مده‌كه‌نه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی توانای زۆر باشیان هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنان له سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی وزه‌دا وه‌ك وزه‌ی نوێبۆ‌وه، هه‌روه‌ها له تواناشیاندا هه‌یه ئابووریی خۆیان به رێگه‌ی جیاجیا پێشبخه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش خواست له‌سه‌ر نه‌وت و غازی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا به راده‌یه‌كی زۆر كه‌مناكاته‌وه، چونكه وڵاتانی تازه‌گه‌شه‌كردووی ئاسیا پێویستیان به نه‌وت و غازه و به‌رده‌وام ده‌بن له كڕینی.
ململانێی نێوان وڵاته زلهێزه‌كان
ره‌نگه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری دیكه‌ش بێته ئاراوه كه رۆڵی گرنگ و ستراتیجی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقادا بگێڕن، هۆكاره‌كانیشی په‌ره‌سه‌ندنی ململانێی ستراتیجی نێوان وڵاته زلهێزه‌كانه، جه‌نگی ئۆكرانیا نموونه‌یه‌كی زه‌قی ئه‌و بابه‌ته‌یه، كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وت و غازی روسیا، به جۆرێك له‌وانه‌یه گۆڕانكاریی ریشه‌یی و دوورمه‌ودا له هاورده‌ی سووته‌مه‌نی وڵاتانی ئه‌وروپا و هه‌نارده‌ی روسیادا دروست بكات، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا دروست ده‌كات، ره‌نگه بۆ هه‌تاهه‌تایه ئه‌وروپا پشتبه‌ستن به هاورده‌كردنی سووته‌مه‌نی له روسیاوه كه‌مبكاته‌وه، ئه‌و كات روسیاش ناچار ده‌بێت به‌رهه‌مه‌كانی خۆی بۆ چین و وڵاتانی دیكه بنێرێت.
له هه‌مان كاتدا وڵاتان له ململانێیه‌كی تونددا ده‌بن له به‌ده‌ستهێنانی پێویستییه‌كانیاندا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خه‌رجیی حكومییان زیاد ده‌كه‌ن، له‌و وڵاتانه‌ش ئه‌مریكا، وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، له‌گه‌ڵ ژاپۆن و كۆریای باشوور و چین.
كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی نه‌وت
ململانێی ستراتیجی نێوان زلهێزه‌كان، به تایبه‌تیش ئه‌مریكا و چین و هاوپه‌یمانه ستراتیجییه‌كانیان ئه‌و بواره سه‌ره‌كییه‌یه كه له كۆتاییدا ده‌گۆڕێت بۆ كێبڕكێ و هه‌وڵی سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقادا كه نه‌وتیان لێوه هه‌نارده ده‌كرێت، ئه‌و كێبڕكێیه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی جددی له نێوان چین و هه‌ندێك وڵاتی دیكه‌دا، ئه‌وه‌ش كارده‌كاته سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وت له هه‌موو ناوچه‌كه و كاریگه‌ریشی ده‌بێت بۆ سه‌ر گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له ته‌نگه‌ی مالاكا و هه‌ردوو زه‌ریای هیندی و ئارام، جگه له‌وه‌ش كێبڕكێ توندتر و قووڵتر ده‌بێته‌وه له نێوان چین و ركابه‌ره‌كانیدا، چونكه هه‌ریه‌كه‌یان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر وڵاته هه‌نارده‌كاره‌كان بكه‌ن و سه‌ره‌نجام كێبڕكێ په‌لده‌هاوێ بۆ فرۆشتنی چه‌ك و په‌یوه‌ندیی ئه‌منیی و دانانی بنكه‌ی سه‌ربازی له‌و وڵاتانه‌دا.
رێگه‌چاره‌ی دیكه‌ش هه‌یه
ململانێ تونده‌كه له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ، كه ئه‌مریكاش تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی گشتی پشت به سه‌چاوه‌ی وزه‌ی باو، واته سووته‌مه‌نی ده‌به‌ستێ، بۆ به‌ده‌ستهێنانیشی تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ پشت به‌و سووته‌مه‌نییه ده‌به‌ستێ كه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقاوه هه‌نارده ده‌كرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێ ئه‌و بارودۆخه به شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی بگۆڕدرێت، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا وه‌به‌رهێنانێكی زۆر بكات له پڕۆژه‌كانی بواری سووته‌مه‌نی جێگره‌وه و سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی وزه‌دا و به‌وه‌ش له‌لایه‌ك ئاڵۆزیی و توندی ململانێكان كه‌مده‌كاته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما ده‌دات، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه له پێشبینییه‌كانی 2022ی‌دا باسی له ئه‌گه‌ری گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێگه‌چاره‌یه كردووه، به‌ڵام تا ئێستا مسۆگه‌ر نییه ئه‌مریكا كارێكی له‌و جۆره ده‌كات یان نا.
سه‌رچاوه: الاقتصاد نیوز