دوای بەشداریكردنی لە دوو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی، هونەرمەند و دەرهێنەری كورد دەوەن نەوزاد، لە فێستیڤاڵی لەندەن دوو خەڵات و لە فێستیڤاڵی گەلگامێش خەڵاتێك بەدەستدەهێنێت.
دەوەن نەوزاد، بە بەشداریكردنی وەكو دەرهێنەر بە فیلمێك لەبارەی پێگەی ژن و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، توانی دوو خەڵاتی یەكەمەكان لە فێستیڤاڵی لەندەن بۆ سینەما و خەڵاتی دووەم لە فێستیڤاڵی گەلگامێشی نێودەوڵەتیی بۆ سینەما بەدەستبێنێت.
لەمبارەیەشەوە، هەریەك لە پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، مەراسیمی رێزلێنانیان بۆ ساز كرد لە پای ئەو خەڵاتانەی كە وەریگرتوون.
لەبارەی خەڵاتەكان و ئەو رێزلێنانەی لە سلێمانی دوای فێستیڤاڵەكە بۆی كرا، دەوەن نەوزاد وتی: پێزانینی زۆرم هەیە بۆ هەمووان، كە هەردەم پشتیوان و هاندەری هونەرمەندانن، بەتایبەت هونەرمەندانی ژن بۆ ئەوەی پەرە بە بوارەكەی خۆیان بدەن.
دەوەن نەوزاد، لە دایكبووی شاری سلێمانییە و خاوەنی چەندین كاری دراما و فیلم و سینەمایە چ وەكو ئەكتەر، چ وەكو دەرهێنەر.
كۆمار عەلی