״یەكێتییەكی یەكدەست و یەكگوتار دەتوانێت بەرەنگاری هەموو ئاڵنگارییەكان ببێتەوە״

12:15 - 2023-02-23
کوردستان
528 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ 22/2/2023، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال، لەگەڵ بۆردی حكومەت و پەرلەمان كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، كە ژمارەیەك لە هەڤاڵانی سەركردایەتی و وەزیرەكانی یەكێتی، ئامادەیبوون، هەڤاڵان دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و قوباد تاڵەبانی كورتەیەكیان لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكان، هەڵوێست و هەنگاوەكانی یەكێتی بۆ ئامادەبوان خستەڕوو و جەختیان لەوەكردەوە كە یەكێتیی لەپێناوی مافەكانی خەڵك و حوكمڕانییەكی تەندروستدا هەموو هەنگاوێك دەگرێتەبەر.

كۆبوونەوە بە گفتوگۆی هەڤاڵانەی بەشداربوان و هەڵسەنگاندنی سەرجەم ئەگەر و پێشهاتەكان كۆتاییهات، هەموان هاوڕابوون كە یەكێتییەكی یەكدەست و یەكگوتار دەتوانێت بەرەنگاری هەموو ئاڵنگارییەكان ببێتەوە و زاڵ بێت بەسەر كێشە و گرفتەكان و هەنگاو بنێت بۆ كۆتاییهێنان بە قۆرخكارییەكان.

یەكێتیی لەپێناوی  مافەكانی خەڵك و حوكمڕانییەكی تەندروستدا هەموو هەنگاوێك دەگرێتەبەر

# قوباد تاڵە‌بانی #دەرباز کۆسرەت رەسوڵ

بابەتە پەیوەندیدارەکان