گۆڕینەوەی دۆلار بۆ گەشتیاران لە سلێمانی بەردەوامە و لە هەولێر رادەگیرێت

03:28 - 2023-02-23
ئابووری
804 جار خوێندراوەتەوە

گۆڕینەوەی دۆلار بۆ گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بەردەوامە و لە فرۆکەخانەی هەولێر راگیراوە، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی (RT) بانکیش، ئاماژە بەوەدەکات بەهۆی سپیکردنەوەی پارەوە لە هەولێر بڕیاری راگرتنی گۆڕینەوەی دۆلار بەگەشتیاران لە فڕۆکەخانەی هەولێر دراوە.

د. بریار ره‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و پیشه‌سازی و بازرگانی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند، لە فڕۆکەخانەی سلێمانی گۆڕینەوەی دۆلار بەنرخی رەسمی بۆ گەشتیاران بەردەوامە و هیچ کێشەیەکی نییە.

وتیشی، هەر گەشتیارێک کە لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە گەشت بکات دەتوانێت بڕی حەوت هەزار دۆلار بەنرخی رەسمی، کە 132 هەزار دینارە بۆ 100 دۆلاری ئەمریکی بگۆڕێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەوتەی هەمیلە گەردی، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی (RT) بانک، لە فڕۆکەخانەی هەولێر بەهۆی سپیکردنەوەی پارەوە گۆڕینەوەی دیناری عیراقی بۆ دۆلار ماوەی دوو رۆژە راگیراوە و دیاریش نییە کەی دەستپێدەکاتەوە.

PUKMEDIA

#دۆلار

بابەتە پەیوەندیدارەکان