لیرەی لوبنانی دابەزینی مێژوویی تۆمار كرد

06:45 - 2023-02-27
جیهان
204 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دابەزینی بەهای لیرەی لوبنانی بەرامبەر دۆلار ژمارەی پێوانەیی نوێی تۆمار كرد، بەجۆرێك یەك دۆلار بە نزیكەی 83 هەزار لیرەی لوبنانی مامەڵەی پێوەكراوە، كە ئەو دابەزینەش بۆ یەكەمجارە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا روودەدات.

بەهۆی ئەو قەیرانە ئابوورییەی لە ساڵی 2019 وە لوبنانی تێكەوتووە، بەهای لیرەی ئەو وڵاتە بەردەوامە لە دابەزین، بانكی نێودەوڵەتی ئەو دۆخەی لوبنان بە یەكێك لە خراپترین تەنگژە ئابوورییەكانی مێژووی نوێ پێناسەی دەكات. 

سەرچاوە: سومریة نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان