له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا و به‌ئاماده‌بوونی خێزانی تۆپی پێی جیهان، خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی فیفا بۆ ساڵی 2022 دابه‌شكران و ئه‌رجه‌نتینییه‌كان كۆنترۆڵی خه‌ڵاته گرنگه‌كانیان كرد‌و له زه‌بێستی ئه‌مساڵ بووبه زه‌بێستی ئه‌رجه‌نتینییه‌كان.
ئه‌رجه‌نتینییه‌كان هەریەكە له خه‌ڵاته‌كانی باشترین یاریزانی و باشترین راهێنه‌ر و باشترین گۆڵی و هانده‌رانی نموونه‌ییان برده‌وه، به‌وه‌ش كۆنترۆڵی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌مساڵیان كرد.
شه‌وی دووشه‌ممه‌ی رابردوو 27/2/2023 له پاریس ئاهه‌نگه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا جیانی ئینفانتینۆ وتارێكی پێشكه‌ش كرد، پاشان له مه‌راسیمێكدا رێز له خانه‌واده‌ی پیلییه‌ی به‌رازیلی نرا كه به‌مدواییه ئه‌م ئه‌فسانه‌یه‌ی تۆپی پێی جیهانی كۆچی دواییكرد.
دواتر ده‌ستكرا به‌دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان و براوه‌كانیش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌بوون:
*باشترین یاریزان-لیۆنێل مێسی ئه‌فسانه‌ی ئه‌رجه‌نتنی و براوه‌ی جامی مۆندیالی قه‌ته‌ر.
*باشترین یاریزانی كچ-ئه‌لیكسا پۆتییاسی كاپتنی یانه‌ی بارسیلۆناو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، ئه‌م دوو خه‌ڵاته ئینفانتینۆی سه‌رۆكی فیفا به‌هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ی به‌خشی.
*تیپی نموونه‌یی (كۆرتوا-گۆڵچی، ئه‌شره‌ف حه‌كیمی، كانسیلۆ، ڤاندایك-به‌رگری، دی برۆین، مۆدریج، كاسمیرۆ-ناوه‌ند، میسی، هالاند، مباپێی، بنزیمه-هێرشبه‌ران).
*تیپی نموونه‌یی كچان (گۆڵچی- كریستیان ئه‌ندله‌ر، ئۆڵۆمپیك لیۆن)(به‌رگریكاران- لوسی برۆنز-مان یونایتد كه ئێستا له بارسیلۆنایه، ماریا لیۆن-بارسیلۆنا، لیا ویلیامسۆن-ئه‌رسناڵ، ویندی رینارد-ئۆڵۆمپیك لیۆن)،(ناوه‌ند-ئه‌لیكسیا پۆتییاس-بارسیلۆنا، كییرا وواڵش-مان یونایتد ئێستا له بارسیلۆنایه، لینا ئۆبیردۆرف-ڤۆڵڤسبۆرگ)، (هێرشبه‌ر-سام كییر-چێڵسی، ئه‌لیكس مۆرگان-سان دییگۆ، بیس میید-ئه‌رسناڵ).
*هانده‌رانی نموونه‌یی و ئه‌وانه‌ی زۆرترین خۆشه‌ویستییان بۆ تۆپی پێ هه‌یه-هانده‌رانی ئه‌رجه‌نتین، خه‌ڵاته‌كه‌ش به‌ته‌مه‌نترین هانده‌ری ئه‌رجه‌نتین وه‌رگرت كه ته‌مه‌نی 82 ساڵه‌و هه‌موو بۆنه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین بووه.
*خه‌ڵاتی گیانی وه‌رزشیی بۆ لۆكا سۆڤیلی بوو.
*خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ر بۆ لیۆنێل سكالۆنی راهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتین بوو كه توانی سه‌ركه‌وتووانه ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه بگه‌یەنێتە یاریی كۆتایی مۆندیال و یاریی كۆتایی مۆنديالی قه‌ته‌ر – 2022 شیان له فه‌ره‌نسییه‌كان برده‌وه.
*خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری كچان ساره ڤیگمانی هۆڵه‌ندی بوو كه راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رایه و خریستۆ ستۆیچكۆفی ئه‌ستێره‌ی ناوداری تۆپی پێی جیهانی خه‌ڵاته‌كه‌ی پێبه‌خشی.
*مارسین ئۆلێكسی پۆڵه‌ندی كه یاریزانێكی خاوه‌نپێداویستی تایبه‌ته‌و یه‌ك قاچی هه‌یه خه‌ڵاتی بۆشكاشی بۆ جوانترین گۆڵ برده‌وه.
ئه‌م یاریزانه كه بۆ تیپی خاوه‌نپێداویستییه تایبه‌ته‌كانی وارتا بۆزانی پۆڵه‌ندی یاریی ده‌كات، له یارییه‌كدا به جووڵه‌یه‌یكی سه‌رنجراكێش و به‌قاچێكه‌وه به‌ده‌بڵ كێكی جوان گۆڵێكی نایاب تۆمار ده‌كات و ئه‌م گۆڵه‌ش خه‌ڵاتی بۆشكاشی پێبه‌خشرا.
*خه‌ڵاتی باشترین گۆڵچی بۆ ئیمیلیانۆ مارتینیزی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێللا بوو كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌رجه‌نتین رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوو له‌وه‌ی ببنه خاوه‌نی جامی مۆندیال به‌تایبه‌تی له یاریی كۆتاییدا.
*خه‌ڵاتی باشترین گۆڵچی كچان بۆ ماری ئربسی سویسری و گۆڵپارێزی یانه‌ی مان یونایتد بوو.
پاش كۆتاییهاتنی كه‌راسیمه‌كه
*ئه‌م ده‌ستنیشانكردنی باشترینانه‌ی فیفا به‌ده‌نگی رۆژنامه‌نووسان و راهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان بووه.
*كریستیانۆ رۆناڵۆ بۆ ئه‌م ده‌نگدانه ده‌نگه‌كانی بۆ باشترین یاریزان به‌مشێوه‌یه بووه(مباپێ، لۆكا مۆدریج، كه‌ریم بن زیمه).
*داڤید ئالابای یاریزانی ریاڵ مه‌درید بۆ دیارییكردنی باشترین یاریزان یه‌كه‌م یاریزان میسی نوسیووه و بن زیمه‌ی كردووه به دووه‌م، بۆ ئه‌مه‌ش هانده‌رانی یانه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هێرشێكی توندی ره‌گه‌ز په‌رسیتییان كردۆته سه‌ر.
*كلیان مباپێ بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزان كه میسی بووه له په‌یجی خۆی له تویته‌ر ستایشی میسی كردووه‌و نووسیویه‌تی (خه‌ڵاتێكی تریش له ماڵه‌وه‌مانه، براڤۆ لیۆ میسی، تۆ باشترین یاریزانی).
*به‌م خه‌ڵاته‌وه كۆی خه‌ڵاته تاكه كه‌سییه‌كانی مێسی بۆ 77 خه‌ڵات زیادی كرد.
*ده‌نگه‌كان بۆ دیارییكردنی باشترین یایزان به‌مشێوه‌ی بوون(مێسی-52 ده‌نگ)(مباپێ-44 ده‌نگ)(بن زیمه-34 ده‌نگ).
*ده‌نگه‌كانی مێسی بۆ دیارییكردنی باشترین یاریزانی جیهان بریتی بووه له (نه‌یمار)(مباپێ)(كه‌ریم بنزیمه).