ئاری عومه‌ر و لانه شوان هاوسه‌ر و میدیاكار و پێشكه‌شكاری ده‌زگای میدیایی كوردسات، باس له‌وه ده‌كه‌ن میدیا و ته‌له‌فزیۆن ژیانی هاوبه‌شی پێ به‌خشیون و له هه‌مانكاتدا كۆمه‌ڵێك كێشه و مه‌ترسی و ئاسته‌نگیشی بۆ دروستكردوون.
ئاری عومه‌ر و لانه شوان سه‌باره‌ت به چه‌مكی خۆشبه‌ختی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن «خۆشبه‌ختی بریتییه له‌و چركه ساته‌ی مرۆڤ له شوێنێكدا هه‌ست به ئارامی بكات «سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئاماده‌ن ده‌زگاكه‌تان له هه‌رجێگه‌یه‌ك پێویستی پێتان بێت، ده‌ڵێن: كاری میدیا له كوردستان واته ئاسته‌نگی و ئاڵنگاری تا راده‌یه‌ك خۆمان ئه‌و بڕوایه‌مان هه‌یه میدیاكه‌مان له كوێ پێویستی به ئێمه هه‌بووبێت ئاماده‌بووین هه‌موو توانایه‌كی خۆمان بخه‌ینه گه‌ڕ له پێناو سه‌رخستن و سه‌ركه‌وتنی كاره‌كه.
سه‌باره‌ت به‌و پێویستیانه‌ی كه ده‌بێت ژن یان پیاوێكی میدیاكار هه‌یبێت ئاری و لانه ده‌ڵێن: هه‌ستنه‌كردن به ماندوێتی و گوێنه‌دان به زۆر به‌ربه‌ست و خۆگرتنه‌وه له زۆر ماف ئه‌مانه پێویستین، به‌ڵام ساده‌یی بنه‌چه‌ی كاری ئێمه‌یه و هیچ كات خۆمان له هیچ تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه پێ جیاوازتر نه‌بووه.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی (ئاری) پرۆدیوسه‌ره و پێشكه‌شكاری سیاسیی و هونه‌ریی و كۆمه‌ڵایه‌تیشه، كامیان گونجاوی خۆیه‌تی وتی: كات بریاری جێگۆڕكێ ده‌دات من كه بریارمداوه میدیاكاربم ده‌بێت بۆ هه‌موو ئه‌ركێكی سه‌خت ئاماده‌بم، تاراده‌یه‌ك به شایه‌تی چوارده‌ور و بینه‌ره‌كانم توانیومه هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كم پێ سپێردرابێت راستگۆیانه و پیشه‌ییانه جێبه‌جێیان بكه‌م ، به‌ڵام زیاتر خۆم له به‌رنامه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌بینمه‌وه.
لانه شوان سه‌باره‌ت به ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م كاری میدیا بۆ مێینه ده‌ڵێت: میدیا ئه‌ركێكی پیرۆزه ئه‌گه‌رچی رۆژانه ئاسته‌نگی هه‌یه، به‌ڵام به‌شێكی زۆری ئاسته‌نگییه‌كان به گوێنه‌دان تێده‌په‌ڕێنین، به‌ڵام خۆشبه‌ختم ئه‌و ده‌زگایه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌م كه كوردساته، هه‌ست به ئاسووده‌یی رۆحی ده‌كه‌م .
كۆچه‌ر عومه‌ر