دوێنێ، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، لە كۆشكی بەغدا پێشوازیكرد لە لۆرد تاریق ئەحمەد وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا و وەفدی هاوڕێی.
لە دیدارێكدا، سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بە پەیوەندیی قووڵی هەردوو وڵاتی دۆست، راشیگەیاند: حكومەت بەرنامەیەكی فراوانی لەبەردەستدایە كە بریتییە لە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاریی بۆ هاووڵاتیان لە كاتی پەسەندكردنی بودجەدا.
هەروەها، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا، پشتیوانیی شانشینی یەكگرتووی بۆ عیراق دووپاتكردەوە لە هەوڵەكانی بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیریی.