قوباد تاڵەبانی: کاتی ئەوە هاتووە مافەکانی دواڕۆژی کرێکاران پارێزراو بێت

11:52 - 2023-03-02
کوردستان
497 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە ئەولەویاتی کارەکانم؛ بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و رەخساندنی هەلی کاری زیاترە کە تێیدا ماف و ئیمتیازاتی کرێکار لە دەرەوەی کەرتی حکومی پارێزراو بێت. خۆشحاڵم دوێنێ پەرلەمانی کوردستان، بەسوپاسەوە، یاسای کاری پەسەند کرد. ئەم یاسا گرنگە بە هەوڵی وەزارەتەکانی کارو پلاندانان و راوێژکارەکانمان لە ئەنجومەنی وەزیران و بەهاوکاری رێکخراوی جیهانی کار، توانرا ئامادەسازی بۆ دەرچواندنی بکرێت. 

یاساکە پشتبەست بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان داڕێژراوە و بنەماکانی مافی مرۆڤ و یەکسانی و هاوسەنگی تێدا پارێزراوە.

کاتێک دەبینم یاسایەک هەیە پەیوەندی کرێکار و خاوەن کار رێکدەخاتەوە، ماف و سەلامەتی کرێکاری نێوخۆیی و بیانیش دەپارێزێت، هەلی کاری زیاتر دەڕەخسێنێت، کاتەکانی کارکردن دیاری دەکات و مافی مناڵ و ژن دەپارێزێت، ئەوە بۆ من مایەی شانازییە. 

پیرۆزە لە کرێکارانی کوردستان و دەستی ماندووبوونیان دەگوشم، ئیتر کاتی ئەوە هاتووە ئەوانیش مافەکانی دواڕۆژیان پارێزراو بێت.

#قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان