رێباز عه‌لی كڵاشینكۆف- برای شەهید
شه‌هید ره‌فیق عه‌لی عه‌زیز ناسراو به ره‌فیقی عه‌لی كڵاشینكۆف، له ساڵانی شه‌سته‌كاندا باوكی له‌ناو سوپای عیراقه‌وه تفه‌نگێكی كڵاشینكۆفی فڕاندووه و په‌یوه‌ندی به شۆڕشه‌وه كردووه و به‌وهۆیه‌وه به عه‌لی كڵاشینكۆف ناسراوه.
شه‌هید ره‌فیق ساڵی 1967 له گوندی گاوانی-ی بازیان له دایكبووه، قۆناغی سه‌ره‌تایی له گاوانی ته‌واوكردووه، له خێزانێكی جوتیاردا گه‌وره بووه، سه‌ره‌تای ژیانی به كاری كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری به‌سه‌ربردووه.
ساڵی1980 په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی ی.ن.ك، ئه‌ندامێكی هۆشیارو نهێنی پارێز بووه، ساڵی 1981 له كه‌رتی دووی بازیان بۆته پێشمه‌رگه، هۆشیارو ئاكاربه‌رز بووه، له هێرش و په‌لاماردا زۆر ئازا‌و چاونه‌ترس بووه، به‌شداری چه‌ندن شه‌ڕو نه‌به‌ردیی كردووه، له‌وانه شه‌ڕه‌كانی: خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، گومرگه‌كه‌ی ناوشاری سلێمانی، گوندی عه‌زیزئاوای نزیك به‌كره‌جۆ و داستانی دابان-هه‌لاج و چالاكییه‌كانی كه‌رته‌كه‌ی.
پێشمه‌رگه‌یه‌كی چالاك و خۆشه‌ویستی ناو هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی بوو، مه‌خابن، رۆژی 24/6/1986 شه‌هیدكرا.