ئەوروپا: پشتبەستنمان بە غازی روسیا 80% كەمبووەتەوە

05:09 - 2023-03-06
جیهان
230 جار خوێندراوەتەوە

ئۆرسۆلا ڤۆندێر لاین سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپا ئاشكرایكرد، وڵاتانی ئەوروپا پشتبەستنیان بە غازی روسیا كۆتایی پێهێناوە، لەماوەی هەشت مانگی رابردوودا پشتبەستنی ئەوروپا بە غازی ئەو وڵاتە بەڕێژەی 80% كەمبووەتەوە.

سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپا وتیشی، ئەمریكا و نەرویج هاوكارییەكی زۆری وڵاتانی ئەوروپایان كردووە بۆ ئەوەی كێشەی غازیان بۆ دروست نەبێت، بەهۆیەوە ئەوروپا توانی رێگە نەدات روسیا لەرێگەی غازەوە قەیرانی دروست بكات.

سەرچاوە: روسیا الیوم

بابەتە پەیوەندیدارەکان