سبەینێ‌ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی بەغدا دەكات

07:10 - 2023-03-06
عیراق
231 جار خوێندراوەتەوە

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاشكرایكرد، ئانالینا بێیەربوك وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەگاتە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق  و جێگرەكەی كۆدەبێتەوە.
بەوتەی ئەحمەد سەحاف، جگە لە تاوتوێ كردنی پەیوەندییەكانی نێوان ئەڵمانیا و عیراق، بابەتی وزە و وەبەرهێنان تەوەری سەرەكی سەردانەكەی ئانالینا دەبێت بۆ عیراق.

سەرچاوە: موازین نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان