ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی فورات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی له مانگی شوباتدا پانێلێكی ساز كرد بۆ ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ و توێژه‌ری ئه‌كادیمی، بابه‌تی سه‌ره‌كی پانێله‌كه تایبه‌ت بوو به بارودۆخی ئابووری عیراق له نێوان هه‌ردوو ساڵی 2022 و 2023دا و بۆ ساڵی رابردوو خاڵه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كان خرایه روو، بۆ ئه‌م ساڵیش پێشبینی و ئه‌گه‌ره‌كان هه‌ڵسه‌نگێنران.
گه‌شه‌ی ئابووریی عیراق
ته‌وه‌ری یه‌كه‌می بابه‌ته‌كه كه تایبه‌ت بوو به ساڵی 2022 كرا به دوو به‌شه‌وه و سه‌ره‌تا خاڵه ئه‌رێنییه‌كان خرانه روو، كه بریتی بوون له:
1-به‌رزبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری: گه‌شه‌ی ئابووری عراق له ساڵی 2021دا ته‌نیا %2.8 بووه، به‌ڵام له چاره‌كی یه‌كه‌می 2022دا به‌رزبۆته‌وه بۆ %10.5 و بانكی نێوده‌وڵه‌تیش پێشبینی كردبوو كه گه‌شه‌ی ئابووری عیراق بۆ تێكڕای ساڵه‌كه %8.7 بێت.
2- به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت: له ساڵی 2022دا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت 100 دۆلاری تێپه‌ڕاند، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی باشی هه‌بوو بۆ زیادبوونی داهاتی عیراق كه پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێ، له هه‌مان كاتدا جه‌نگی روسیا و ئۆكرانیا و كه‌مبوونه‌وه، یان نه‌مانی كاریگه‌ریی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئابووریی جیهان، هه‌موو ئه‌مانه به قازانجی عیراق بوون و ئه‌وه‌بوو به گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی نه‌وت، داهاتی نه‌وتی عیراق له‌و ساڵه‌دا گه‌یشته 115 ملیار دۆلار، له كاتێكدا ساڵی پێشتر ته‌نیا 75 ملیار دۆلار بووه.
3- به‌رزبوونه‌وه‌ی یه‌ده‌گی دراوی بیانی: یه‌ده‌گی دراوی بیانی عیراق له 2022دا به‌رزبۆوه بۆ زیاتر له 99 ملیار دۆلار، كه له ساڵی 1960وه به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌م شێوه‌یه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه.
4- داخستنی دۆسێی قه‌ره‌بوو: عیراق پابه‌ند كرابوو به‌وه‌ی كه ده‌بێ 52.5 ملیار قه‌ره‌بوو بداته‌وه به كوێت، به پێی بڕیاری 678ی ساڵی 1991ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بوو داهاتی نه‌وتی عیراق بچێته بانكی فیدڕاڵی ئه‌مریكاوه و به‌شه قه‌ره‌بووه‌كه‌ی لێ جیا بكرێته‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌مایه‌وه ده‌درا به وه‌زاره‌تی دارایی عیراق، به‌ڵام له ساڵی 2022دا سه‌رجه‌م قه‌ره‌بووه‌كه‌ی دایه‌وه و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش دۆسێكه‌ی داخست، واته داهاتی نه‌وتی عیراق كوت و به‌ندی له‌سه‌ر نه‌ما.
5- به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی كاره‌با: هه‌ر له‌و ساڵه‌دا به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی كاره‌بای عیراق به كاره‌بای ئوردنه‌وه دانرا، بۆ دابینكردنی كاره‌بای پێویست، هه‌رچه‌نده هێشتا بڕی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، چونكه راپۆرته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، عیراق به هاورده و به‌رهه‌می خۆماڵیشه‌وه 19 بۆ 20 هه‌زار مێگاوات كاره‌بای هه‌یه، به‌ڵام پێویستی به 30 هه‌زار مێگاواته.
6- پاراستنی سامانی گشتی: ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق تا نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵه‌كه توانیویه‌تی پارێزگاری له فه‌وتان و به‌هه‌ده‌رچوونی زیاتر تریلیۆنێك و 700 ملیار دینار بكات، له نێوه‌ی دووه‌می ساڵیش‌دا تونرا گه‌وره‌ترین دزی ئاشكرا بكرێت، كه دزینی 3.7 تریلیۆن دینار بوو، كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسیانیش له دزییه‌كه‌وه گلابوون، به‌ڵام عیراق توانی ته‌نیا %9ی ئه‌و پاره دزراوه بگێڕێته‌وه.
رووداو و پێشهاته نه‌رێنییه‌كان
هه‌ر له ساڵی 2022دا ئابووری عیراق رووداو‌و پێشهاتی به‌سه‌ر هاتووه كه به نه‌رێنی هه‌ژمار ده‌كرێن، له‌وانه‌ش:
یه‌كێك له خاڵه نه‌رێنییه‌كان ئه‌وه‌یه كه عیراق به‌وه ناسراوه میلیشیای زۆره و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌سه‌ر سامان و داراییه‌كه‌یدا نییه، خاڵێكی دیكه‌ی نه‌رێنی، نه‌بوونی بڕیاری نیشتمانیی ئابوورییه، به‌هۆی نه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكی ته‌واو نیشتمانییه‌وه، یه‌كێكی دیكه له كێشه‌كانی عیراق نه‌بوونی گرنگیدانی ته‌واوه به ژێرخانی ئابووری و فره‌سه‌رچاوه‌كردنی ئابوورییه‌كه‌یه‌تی، كێشه‌ی بێكاری و هه‌ژاری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌و دوو دیارده‌یه‌ش خاڵێكی دیكه‌ی نه‌رێنییه، هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان و لاوازیی سیستمی ئیداری و ناڕوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ناوه‌ند و هه‌رێم، له‌گه‌ڵ فراوانبوونی ئابووری ره‌ش و زیادبوونی تاوانی ئابووری، هه‌موو ئه‌مانه خاڵی نه‌رێنی بوون بۆ ئابووری عیراق.
ئه‌گه‌ره‌كانی ساڵی 2023
ته‌وه‌ری دووه‌می بابه‌ته‌كه تایبه‌ت بوو به پێشبینی و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌گه‌ره‌كانی 2023 بۆ ئابووری عیراق و ئه‌م ته‌وه‌ره‌ش به هه‌مان شێوه قسه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ره ئه‌رێنی نه‌رێنییه‌كان ده‌كات، سه‌ره‌تاش دیارترین ده‌رفه‌ته‌كانی به‌رده‌م ئابووری عیراق خرایه روو كه بریتی بوون له:
1- بوونی پاره‌یه‌كی باش: ساڵی رابردوو عیراق به‌هۆی نه‌بوونی پلان بودجه و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌وه پاره‌یه‌كی زۆری بۆ گه‌ڕایه‌وه، هه‌رچه‌نده به ره‌سمی نه‌وتراوه چه‌نده، به‌ڵام به وته‌ی راوێژكاری دارایی حكومه‌تی عیراق بڕی ئه‌و پاره‌یه له 15 ملیار دۆلار زیاتره، كه حكومه‌ت ده‌توانێ به‌كاری بهێنێت بۆ به‌هێزكردنی ئابوورییه‌كه‌ی.
2-نه‌وت و ئابووری: ئابووری عیراق پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێ، به‌و پێیه‌ش كه ئه‌م ساڵ نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهانیدا به‌رزه و جێگیریشه، ده‌رفه‌تێكی باش بۆ عیراق ده‌ڕه‌خسێت تا داهاتی نه‌وته‌كه‌ی له به‌هێزكردنی ئابوورییه‌كه‌یدا به‌كار بهێنێت.
3-دیپلۆماسیی ئابووری: ئێستا عیراق له رووی دیپلۆماسیی ئابوورییه‌وه، په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیشدا هه‌یه، ئه‌وه‌ش خاڵێكی ئه‌رێنی و ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ گه‌شه‌ی ئابووری عیراق.
4-سه‌رچاوه‌ی مرۆیی: عیراق له رووی سه‌رچاوه‌ی مرۆییه‌وه به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گه‌نج هه‌ژمار ده‌كرێت، واته گه‌نجی زۆره، به‌ڵام لێهاتوویی و ئاست و توانای كاكردنیان نزمه، ده‌كرێ په‌ره به توانایان بدرێت، تا به‌شداری له بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری عیراقدا بكه‌ن.
كه‌لتووری قازانجخوازی
له‌پاڵ ئه‌م ده‌رفه‌ته باشانه‌دا كه له‌به‌رده‌م ئابووریی عیراقدایه، چه‌ند ئه‌گه‌رێكیش هه‌ن كه ده‌بنه كۆسپ له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی ئابووری عیراقدا، وه‌ك جێگیرنه‌بوونی نرخی دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار و هه‌ر جێگیرنه‌بوونێكیش نیشانه‌یه‌كی خراپی ئابوورییه، خاڵێكی دیكه‌ی نه‌رێنی گوشاری نێوده‌وڵه‌تییه، كه به‌هۆی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێرانه‌وه دروست ده‌بێت و كاریگه‌ریی ده‌بێت بۆ سه‌ر ئابووریی عیراق، هه‌روه‌ها جێگیرنه‌بوونی بارودۆخی سیاسیی عیراقیش یه‌كێكه له‌و خاڵه نه‌رێنییانه‌ی كێشه بۆ ئابووریی عیراق عیراق دروست ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی كه‌لتووری قازانجخوازی و دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی كه تا ئێستا به‌رده‌وامه و كێشه‌ی دابه‌زینی به‌رده‌وامی نرخی دراوی وڵاتانی دراوسێ، له‌گه‌ڵ دیارترین خاڵی لاوازی ئابووری عیراق كه ئابوورییه‌كی تاك سه‌رچاوه‌ی هه‌یه و تا ئێستاش حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق هه‌وڵیان نه‌داوه سه‌رچاوه‌كانی داهات ف‌ره‌چه‌شن بكه‌ن، له راستیدا ئه‌م خاڵه‌یان زۆر گرنگه وا ده‌كات كه داهاتووی ئابووریی عیراق روون نه‌بێت.
سه‌رچاوه: شبكة النبأ المعلوماتیة