زیانی بوومەلەرزەكەی توركیا 100 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

10:42 - 2023-03-08
جیهان
35 جار خوێندراوەتەوە

لویزا فینتۆن لێپرسراوی پڕۆگرامی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدان ئاشكرایكرد، بەپێی بەدواداچوونەكانیان لەگەڵ حكومەتی توركیا و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، زیانی بوومەلەرزەكەی توركیا 100 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

ئەو لێپرسراوەی نەتەوەیەكگرتووەكان وتیشی، بڕی ئەو زیانەی بەهۆی بوومەلەرزەكەوە دیاریكراوە هێشتا خەمڵاندنی كۆتایی نییە، بەڵام ئەو بڕە دەیكەینە بنەمایەك بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ زیانلێكەوتوونی بوومەلەرزەكە.

سەرچاوە:
الجزیرة

بابەتە پەیوەندیدارەکان