دوای حەوت ساڵ دابڕان ئێران و سعودیە لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان رێکەوتن

06:54 - 2023-03-10
جیهان
363 جار خوێندراوەتەوە

ئێران و سعودیە رێکەوتوون لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان ئاسایی بکەنەوە و باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەکانیان لە تاران و ریاز بکەنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئێران و سعودیە لەسەر بنەمای دەستپێشخەرییەکی شی جین بینگ سەرۆکی چین رێکەوتوون لەسەر ئەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسييەکانیان ئاسایی بکەنەوە و لەچەند رۆژی داهاتووشدا وەزیرانی دەرەوەی ھەردوو لا بە مەبەستی جێبەجێکردنی رێکەوتنەکە کۆدەبنەوە.

سەرچاوە:
دجلة

بابەتە پەیوەندیدارەکان