ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هه‌فته‌یه‌كی نوێ له یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌م هه‌فته‌یه‌ی یارییه‌كانیشدا چه‌ندین یاریی گرنگ و چاره نوسساز ده‌كرێن.
گرنگترین یاریی ئه‌م هه‌فته‌یه كه سبه‌ی دووشه‌ممه ده‌كرێت، هه‌ولێرو رانیه له هه‌ولێر ده‌یكه‌ن، هه‌ولێری یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی و رانیه‌ش دووه‌می ریزبه‌ندییه.
سلێمانی سێیه‌میش ده‌چێته خانه‌قین و له گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌و شاره كه ئه‌م له پله‌ی پانزه‌یه‌می ریزبه‌ندیایه یاری یده‌كات، ئه‌م دوو یاریی گرنگترین دوو یاریین كه ره‌نگه گۆڕانكاری له پێشه‌نگی ریزبه‌ندیا بكه‌ن چونكه هه‌رسێكیان ته‌نیا سێ خاڵ جیاوازی له نێواندیاندا هه‌یه و هه‌ولێر خاوه‌نی 27 خاڵ و رانیه‌و سلێمانیش كه دووه‌م و سێیه‌می ریزبه‌ندین خاوه‌نی 24 خاڵن، یارییه‌كی گرنگی تر بازیانی هه‌شته‌م و پیشه‌سازی ده‌یه‌م له بازیان ده‌یكه‌ن.
سه‌رجه‌م یارییه‌كان و ریزبه‌ندیی یه‌كه‌م تا پێنجه‌می ریزبه‌ندییش به‌وشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه:
یارییه‌كان
یه‌كشه‌ممه 12/2
*بازیان×پیشه‌سازی.
*شۆرجه×برادۆست.
*كۆیه×بروسك.
*زانكۆجیهان×هه‌ڵۆ.
*خانه‌قین×سلێمانی.
*بابان×قه‌ڵادزێ.
*سێمێل×خاك.
دووشه‌ممه 13/3
*هه‌ولێر×رانیه.
ریزبه‌ندیی یه‌كه‌م تاپێنجه‌م
1-هه‌ولێر(14 یاری)(27 خاڵ).
2-رانیه(13 یاری)(24 خاڵ).
3- سلێمانی(14 یاری)(24 خاڵ).
4- رزگاری (14 یاری)(23 خاڵ).
5-خاك(14 یاری)(21 خاڵ).