زەماوەندی لەگەڵ خۆی کرد و هەر زوو جیابۆوە

08:50 - 2023-03-12
هەمەرەنگ
410 جار خوێندراوەتەوە

کچە مۆدێلێکی ئەرجەنتینی پاش ئەوەی رایگەیاند کە زەماوەندی لەگەڵ خۆیدا کردووە و شوو بە کەسی دیکە ناکات، پاش 24 سەعات جیابوونەوەی راگەیاند.

سۆفی ماوریی، تەمەن 25 ساڵ، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە جلوبەرگی بووکێنیەوە  دەرکەوت و رایگەیاند زەماوەندی لەگەڵ خۆیدا کردووە، بەڵام هەر پاش رۆژێک  پەشیمان بۆوە و ئاماژەی بەوەدا  کە نەیتوانیوە بەرگەی ئەو بڕیارەی بگرێت و جیابوونەوەی لەخۆی راگەیاندووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان