شه‌هید محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د ناسراو به حه‌مه سوره‌بانی، ساڵی 1963 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌ری گوندی سوره‌بان-ی سیوه‌یل له دامێنی شاخی سوركێو له دایكبووه، تا پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی خوێندووه، له ساڵی 1978دا روویكردۆته شاخ و له‌به‌ر كه‌مته‌مه‌نی رێگه‌یان پێنه‌داوه و دواتر كاری بڵاوكردنه‌وه‌ی بڵاوكراوەکانی شۆڕ‌شیان پێ سپاردووه له ناوشاردا.
له ساڵی 1982دا بووه به پێشمه‌رگه، له تیپه‌كانی 37ی شارباژێڕ و31ی سلێمانی و تیپی پارێزگاری پێشمه‌رگه بووه، له زۆربه‌ی داستان و نه‌به‌ردییه‌كاندا به‌شداریكردووه، وه‌ك: شه‌ڕی پشتیوانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستنان، ئه‌سحابی لای كه‌ناروێ، شاخی كه‌توو، دابان-هه‌لاج ، رزگاری، ساڵی 1986یش له‌ناو بازاڕی كه‌ناروێ سێ كه‌سی دیاری رژێمی ده‌ستگیركرد كه ئه‌من و به‌عسی بوون، سێجاریش برینداركراوه.
دواپله‌ی پێشمه‌رگایه‌تی فه‌رمانده‌ی كه‌رت بووه له تیپی پاریزگاری.
شه‌وی18\19/3/ 1987 له‌گوندی وه‌ڕازی شارباژێڕ كه‌وته بۆسه‌ی چه‌ند خۆفرۆشێكه‌وه و شه‌هیدكرا.
سمكۆ چناره‌یی