له رۆژانی 17 تا 20ی ئادار، پلاتفۆڕمی ئین سلێمانی فێستیڤاڵی تایبه‌ت به‌جه‌ژنی نه‌ورۆز رێکدەخات كه جیاوازتر له ساڵانی رابردوو، ئه‌مساڵ ئاگری نه‌ورۆز له‌چیای گۆیژه ده‌كرێته‌وه.
هه‌ژان هێرش، وته‌بێژی پلاتفۆڕمی ئین سلێمانی له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند، "پلاتفۆڕمی ئین سلێمانی له ساڵی نوێی كوردیدا فێستیڤاڵی تایبه‌ت به جه‌ژنی نه‌ورۆز رێکدەخات، به‌چه‌ندین چالاكی له شاری سلێمانی و له‌گه‌ڵ هاووڵاتیاندا به‌رده‌وام ده‌بێت".
وتیشی، "پڕۆگرام و چالاكییه‌كانی پلاتفۆڕمی "ئین سلێمانی" له نه‌ورۆزی 2723 دا بریتین له "رازاندنه‌وه‌ی شه‌قامی سالم، له به‌رده‌م باخی گشتییەوە تاوه‌كو به‌رده‌م سیتی ستار و رۆژی 17-3-2023 بۆ 20-3-2023 له چه‌ند شوێنێكی شه‌قامی سالم مۆسیقای سه‌رشه‌قام پێشكه‌ش ده‌كرێت و شه‌وانی فیلمی كوردی له سه‌كۆی ئازادیی پاركی ئازادی نمایشده‌كرێت، هاوكات ماركێتی به‌رهه‌می خۆماڵی و خواردنگه و كاره بازرگانییه بچوكه‌كان له پاركی ئازادی به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
ده‌شڵێت، "رۆژی 20-3-2023 شاخی گۆیژه به ئاڵای كوردستان و مه‌شخه‌ڵی ئاگر لای ناوی سلێمانی ده‌ڕازێندرێته‌وه، هه‌مان رۆژ له به‌رده‌م باخی گشتییەوە هه‌تاوه‌كو به‌رده‌م سیتی ستار نمایشی شه‌قام ده‌کرێت و له به‌رده‌م سیتی ستار ئاگری نه‌ورۆز ده‌كرێته‌وه، شه‌وه‌كه‌شی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له شه‌قامی سالم به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
وته‌بێژی پلاتفۆڕمی ئین سلێمانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، "رۆژی 18-3-2023 كۆنسێرتی منداڵان له هه‌وارگه‌ی سه‌رچنار سازده‌كرێت و رۆژی دواتریش، كه ده‌كاته 19-3-2023 له شانۆی رۆمانی كۆنسێرت به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
خشته‌ی فێستیڤاڵی نه‌ورۆزی سلێمانی
- پلاتفۆڕمی ئین سلێمانی له رۆژی 17ی مانگه‌وه به فێستیڤاڵی تایبه‌ت به نه‌ورۆز، شه‌قامی سالم ده‌ڕازێنێته‌وه به‌شێوازێكی زۆر جیاواز.
- له 17 تا 20ی مانگ، له شه‌قامی سالم، لایڤ میوزیك پێشكه‌ش ده‌كرێت، واته میوزیكی سه‌رشه‌قام.
- له 18ی مانگ، له سه‌رچنار سه‌عات 5 بۆ 6ی ئێواره كۆنسێرت پێشكه‌ش ده‌كرێت.
- رۆژی 19ی مانگ، كۆنسێرتێكی گه‌وره له هه‌واری شار رێکدەخرێت له شانۆی رۆمانی، سه‌عات 5 بۆ 8ی شه‌و، به به‌شداری هونه‌رمه‌ندان، هانی و سه‌نا به‌رزنجی و هه‌ژار زه‌هاوی.
- رۆژی 20ی مانگ، سه‌عات 10ی به‌یانی له به‌رده‌م شاری گۆیژه ماراسۆنێكی نێوده‌وڵه‌تی به به‌شداری ژماره‌یه‌ك وه‌رزشوانی دێرین و میوانی بیانی رێکدەخرێت، ماراسۆنه‌كه دابه‌شكراوه بۆ دوو جۆر، ئه‌وانیش 5 كیلۆمه‌تری و 21 كیلۆمه‌تری كه به‌شداربووان سه‌رپشكن له هه‌ڵبژاردنی هه‌ر جۆرێكیان.
- هه‌مان رۆژ له‌ناو پاركی هه‌واری شاردا خه‌ڵات به‌سه‌ر، سێ یه‌كه‌مه‌كه‌دا دابه‌شده‌كرێت بۆ كوڕ و بۆ كچانیش.
- دواتر له شه‌قامی سالم، كه‌رنه‌ڤاڵی نه‌ورۆز له ته‌نیشت سیتی ستار رێکدەخرێت، به‌جۆرێك كه ژماره‌یه‌ك كچ و كوڕی گه‌نج به میوزیك و گۆرانی به‌شدار ده‌بن و له به‌رده‌م باخی گشتییه‌وه دێن به‌ره‌و سیتی ستار و مه‌شخه‌ڵ و ئاگریان به‌ده‌سته‌وه‌یه و نێرگز ده‌ده‌ن به‌هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌وێدان، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك كاره‌كته‌ری كورد دروستكراونه‌ته‌وه وه‌كو، پیره‌مێرد و خاتوو به‌دیعه دارتاش و ئیبراهیم پاشای بابان.
- له ئێواره‌ی 20ی 3 دا، له‌سه‌ر گۆیژه ئاگری نه‌ورۆز ده‌كرێته‌وه، به‌جۆرێك كه 300 كچ و كوڕ به مه‌شخه‌ڵی ئاگرینه‌وه به‌سه‌ر گۆیژه‌دا سه‌رده‌كه‌ون و له‌وێ ئاگرێكی گه‌وره ده‌كرێته‌وه.
- شه‌وی 20ی 3، له شه‌قامی سالم ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ده‌بێت، به به‌شداری هونه‌رمه‌ندان، ماجد و حه‌مید عوسمان و یادگار خالیدی.
PUKMEDIA