تیرۆریستێكی داواكراو دەستگیردەکرێت

09:32 - 2023-03-15
عیراق
230 جار خوێندراوەتەوە

هێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر-CTG لە ئۆپەراسیۆنێكدا بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عیراق-ICTS، پاڵپشت بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، توانیان تۆمەتبارێك بەناوی (س،ج،هـ) لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیربكەن.
تۆمەتبارەكە بە ماددەی 4ی تیرۆر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عیراقەوە داواكرابوو، دوای دەستگیركردنی، رادەستی لایەنی یاسایی كرا بەمەبەستی سزادانی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان