.
ئەنجومەنی یەكێتی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە فیفا بڕیاریدا بۆ مۆندیالی داهاتووی ساڵی 2026 ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەكان دەبێتە 48 هەڵبژاردە و بەسەر 12 كۆمەڵەدا دابەش دەكرێن، هەر كۆمەڵەیەك چوار هەڵبژاردە لەخۆ دەگرێت.
بڕیارە لە مۆندیالی داهاتوو 104 یاری لە نێوان هەڵبژاردەكان بكرێن، ئەمریكا و كەنەدا و مەكسیك میوانداری مۆندیال دەكەن، یاری كۆتایی مۆندیالی 2026 لە 19ی تەمووز بەڕێوەدەچێت.
سەرچاوە:
الجزیرة