ماراسۆنی نێودەوڵەتیی نەورۆز

10:59 - 2023-03-18
کوردستان
176 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەمجار پلاتفۆرمی (ئین سلێمانی) لە 20ی ئازاری 2023دا ماراسۆنی نێودەوڵەتیی نەورۆز لە سلێمانی رێکدەخات.
ماراسۆنەکە کاتژمێر 10ی بەیانی لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، بەردەم کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی گۆیژەوە دەستپێدەکات و وەرزشکاران دەتوانن دوو مەودا هەڵبژێرن: پێنج کم و 21 کم.
ماراسۆنی نێودەوڵەتیی نەورۆز لە سلێمانی تەنیا پێشبڕکێ نییە، بەڵکو ئەزموونێکی جیاوازە و بەشداربوان بە دڵی سلێمانیدا رادەکەن و دیمەنەکانی ئەم شارە پڕ لە ژیانە دەبینن.
چالاکییەکە بۆ هەموان کراوەیە و خەڵات بۆ براوەی هەردوو رەگەز لە هەر بەشێکی ماراسۆنەکەدا دابیندەکرێت.
ئێستا لەم لینکەوە ناو تۆمار بکە بۆ دەستەبەرکردنی شوێنەکەت و بەشداربە لە ئەزموونێکی جیاواز و لەبیرنەکراودا:
https://forms.gle/NX89wSUC3nXvdR8H7

بابەتە پەیوەندیدارەکان