ژماره (8)ی نوێبوونه‌وه، كه گۆڤارێكی هزریی سیاسیی رووناكبیریی گشتییه و مه‌كته‌بی گه‌شه‌پێدانی بیر و هۆشیاری دوومانگ جارێك ده‌ریده‌كات، چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
له‌م ژماره‌یه‌دا سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌كه ئارێز عه‌بدوڵڵا به‌ناونیشانی عیراقێكی به‌هێز یان بێ هێز بابه‌تێكی نووسیوه و باس له‌وه ده‌كا كه ئه‌ركی قۆناغه‌كه له‌هه‌موو لایه‌نه عیراقی و كوردستانییه‌كان ده‌خوازێ، كه به‌ده‌ستنیشانكردنی هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كانی رابردوو، به‌دیدگایه‌كی نوێ و هاوبه‌ش هه‌وڵی به‌هێزكردنی یه‌كتر بده‌ین، تا به‌یه‌كه‌وه، هه‌موومان عیراقی فیدراڵی و دیموكراسی به‌هێزتر بكه‌ین.
له‌ده‌روازه‌ی كوردستانیدا چوار بابه‌ت بڵاوكراونه‌ته‌وه، سالار مه‌حمود له‌باره‌ی شه‌رمه‌زاریی جیهان به‌رانبه‌ر به ئه‌نفال و كیمیابارانی نووسیوه و هه‌وراز محه‌مه‌د به‌ناونیشانی میتۆدی نووسینه‌وه‌ی مێژوو، محه‌مه‌د گۆران له‌باره‌ی بارودۆخی كورد له‌نێوان سه‌فه‌وی و عوسمانی‌دا و له‌باره‌ی كۆتای پێكهاته‌كانیشه‌وه میر حه‌سه‌ن به‌داتا و ژماره‌وه بابه‌تیان نووسیوه.
له‌ده‌روازه‌ی هزری و سیاسی‌دا چه‌ند بابه‌تێك بڵاوكراونه‌ته‌وه، وه‌ك وتارێكی له‌عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگێڕدراوی ساڵی 1995ی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی تورك ئه‌حمه‌د ئاڵتان به‌ناونیشانی ئه‌تاكورد، هیوا مو‌سا ره‌حیم له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا باس له قه‌یرانی ئۆكرانیا له‌دیدی ریالیسته‌كانه‌وه ده‌كات، شنۆ ره‌مزی هیرانی بابه‌تێكی به‌ناونیشانی توركیای دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ی شوبات نووسیوه.
پاشان چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له هاوسه‌ری پێشمه‌رگه‌ی دێرین (كۆچكردوو) عه‌لییه سۆر، دایه كافیه و عه‌یشانی كچی بڵاوكراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها وتارێكی ره‌نگین عه‌بدوڵلا به‌ناونیشانی له‌باره‌ی كادیر و لۆبیست بڵاوكراوه‌ته‌وه،
له‌ده‌روازه‌ی سه‌روه‌ریدا چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی سه‌رۆك مام جه‌لال، به‌ناوی حاجی ئیبراهیم عه‌بدوڵلا ناسراو به حاجی ره‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌ده‌روازه‌ی كولتوریدا دابان شه‌هید ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید بابه‌تێكی شیكردنه‌وه‌یی به‌ناونیشانی شوناسی كۆمه‌ڵایه‌تیی كورده‌وه نووسیوه. هه‌روه‌ها شادی نه‌وزاد بابه‌تێكی به‌ناونیشانی زمان وه‌ك ئامرازێك بۆ توندوتیژی نووسیوه.
له‌ده‌روازه‌ی خستنه‌ڕووی كتێبدا بورهان حاجی سلێمان به‌تێروته‌سه‌لی كتێبه‌كه‌ی نووسه‌ری فه‌له‌ستینی و دۆستی كورد (یوسف یوسف)ی ناساندووه، كه به‌زمانی عه‌ره‌بی به‌ناونیشانی (الكرد والقوه الكامنه اللغه والهویه) نووسیویه‌تی .
دوابابه‌تی گۆڤاره‌كه به‌شی یه‌كه‌می توێژینه‌وه‌یه‌كی بیرمه‌ندی عه‌ره‌ب محه‌مه‌د عابد جابریییه، به‌ناونیشانی دین و ده‌وڵه‌ت له‌مه‌رجه‌عیه‌تی كه‌له‌پوریدا، كه حه‌سه‌ن یاسین كردوویه‌تی به‌كوردی.