بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڵێنەکانی لەبارەی سەرچنار و ئاشتکردنەوەی لەگەڵ خەڵکی سلێمانی جێبەجێکرد.
ئەو شوێن و جێگایانەی لە سەرچنار دوور بوون لە بەها باڵاکانی کوردەواری و ئاین و ئاکار و رەوشتی بەرزی کۆمەڵگای کوردی و بەبڕیاری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی داخران ئێستا بوونە شوێنی چالاکی جۆراوجۆر و رۆژانە خەڵک رووی تێدەکەن بە مەبەستی کات بەسەربردن.
رۆژی شەممە لە سەرچنار، بە بەشداری سەدان منداڵ و خێزانەکانیان لەو شوێن و جێگایانەی داخرابوون گەورەترین کەرنەڤاڵی منداڵانی تێدا رێکخراو چەندین چالاکی جۆراوجۆر ( کۆنسێرت، شانۆ، پێشانگای کاری دەستی، خواردن ) تێدا کراو خەڵات بەسەر مناڵاندا دابەشکراو کەشێکی جیاوازتریان بۆ فەراهەمکرا وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری سلێمانی و ئاشتکردنەوەی سەرچنار لە گەڵ خەڵکدا.