شه‌هید نوری مه‌حمودبه‌گ، ناسراو به نووری هه‌ڵه‌دنی، ساڵی 1960 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی شۆڕشگێڕی گوندی هه‌ڵه‌دنی دۆڵی جافایه‌تی له دایكبووه.
ساڵی 1974 په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه، ساڵی 1978 كه خوێندكاری پۆلی پێنجی ئاماده‌یی بوو فه‌مانی گرتنی بۆده‌رچوو، توانی خۆی ده‌رباز بكات و بوو به‌پێشمه‌رگه له ده‌سته‌ی هه‌ڤاڵ ملازم عومه‌ر، ساڵی 1979 گواسترایه‌وه بۆ هه‌رێمی چوار.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منی سلێمانیدا ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانی رێكخستنی شاره‌كان ده‌ستگیركران، بۆیه له‌سه‌ر داوای شه‌هید جه‌مالی عه‌لی باپیر كه فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی چواربوو، به پێویست زانرا نوری هه‌ڵه‌دنی بگه‌ڕێته‌وه ناوشار بۆ كاری رێكخستن، ئه‌وه‌بوو كۆتایی هه‌مان ساڵ گه‌ڕایه‌وه ناوشاری سلێمانی به ئا گاداری هه‌ڤاڵ مه‌لا خالید ئابڵاخی و هه‌ڤاڵه‌كانی، تا ساڵی 1983 به‌رده‌وام بوو له كاری رێكخستن و هه‌مان ساڵ په‌یوه‌ندیكرده‌وه به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه و بوو به رابه‌ری سیاسی له كه‌رتی تۆپخانه، ماوه‌یه‌كیش لێپرسراوی رێكخستنی تیپی پارێزگاری بووه.
به‌شداریی چه‌ندین داستانی كردووه، له‌وانه: دابان-هه‌لاج، قه‌یوان-ماوه‌ت، رزگاری، شه‌ڕه‌كانی دۆڵی جافایه‌تی، له پاشه‌كشه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌دا چۆته سه‌رسنوور.
ساڵی 1989 جارێكی‌تر گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناوشارو ده‌ستیكردۆته‌وه به كاری نهێنی، ئه‌ندامی هێزی بروسك بووه.
كۆتایی ساڵی 1989 له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام دانی به‌هیچدا نه‌ناوه و له كۆتایی ساڵی 1990 ئازادكراوه.
به‌نهێنی چه‌ندجارێك سه‌ردانی پارتیزانه‌كانی ره‌تڵی سورداشی كردووه له ئۆردوگای پیره‌مه‌گروون، كه فه‌ریقی برای یه‌كێك بوو له پارتیزانه‌كانی ئه‌و ره‌تڵه.
له راپه‌ڕینی شاری سلێمانیدا له رۆژی 7/3/1991 به‌سه‌ختی برینداركراوه و دوای دوو رۆژ به‌وهۆیه‌وه شه‌هید بوو.
ئارام هه‌ڵه‌دنی