باوك هەمیشە پشت و پەنایە

10:46 - 2023-03-20
وەرزش
349 جار خوێندراوەتەوە

ئیسماعیل مەحمود

بەم دواییە لە گەرمیان، فێستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەو خوێندنگاكانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی كەلار بەڕێوەچوو.
وێڕای نمایشەكانی رێڕۆیشتنی قوتابخانەو خوێندنگاكان، چالاكی و پێشبڕكێیەكانی یاریەیكانی گۆڕەپان مەیدانیش بەڕێوەچوون، لە دیمەنێكی سەرنج راكێشدا كەمایەی هەڵوەستە لەسەر كردن بوو، كچە خوێندكارێك كە ناوی ئانیا ئاریان بوو، لە سێ جۆر راكردنی كچاندا (100 مەتر و 200 مەتر و 400 مەتر) دا بەشداریكرد و لەهەرسێ راكردنەكەشدا دووەم بووە.
لە دوا راكردنیاندا شەكەتی و ماندوێتی زۆری بۆهێنابوو بەجۆرێك نەیتوانی بچێتە سەر پلیكانەكانی وەرگرتنی خەڵات و لەسەر زەوی دەكەوێت، بەڵام باوكی كە لەهێزەكانی ناوخۆ پلەی مفەوەزی هەیە، وەك پشت و پەناو بۆ هاندنی كچەكەی، بە هانایەوە دەچێت  و سەرەتا ماندووبوونی دەردەكات و دواتر هەڵیدەگرێت و دەیباتە سەر پلیكانەكانی وەرگرتنی خەڵات و دەست لەپشتی دەبێت تا خەڵاتەكەی وەردەگرێت.
ئەم پاڵپشتی و هاندانەی باوكی ئانیا بوو بە باس و خواسی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و  باسی دڵسۆزی باوكی ئانیا و هاندانی كچەكەی بەوپەڕی رێزەوە باسی لێكرا و دەستخۆشییەكی زۆری لێكرا.  

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان