پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک کۆمار بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە

06:47 - 2023-03-20
کوردستان
423 جار خوێندراوەتەوە

 
بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی کوردستان و سەرتاسەری عیراق بەگشتی و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم و هیوای ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.
نەورۆز هەڵگری پەیامی ژیان و نوێبوونەوە و جەژنی لێبوردن و یەکڕیزییە، ئومێد دەکەم نەورۆز و بەهار بکرێنە دەرفەتێک بۆ سەقامگیربوونی ئاسایش و بەهێزکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان و تەبایی و یەکتر قبوڵکردن لەپێناوی زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان و پاراستنی دەستکەوتەکان.

دووبارە نەورۆزتان پیرۆزبێت و ھیوای ژیانێکی پر بەختەوەریی و تەندروستییەکی باش بۆ هەموان.

دکتۆر لەتیف جەمال رەشید
 سەرۆک کۆماری عیراق
20ی ئازار 2023

بابەتە پەیوەندیدارەکان