عەقڵ و کامڵبوون پێویسیان بە کاتە، کەس لە پڕێ نابێ بە کوڕێ

11:17 - 2023-03-20
هەمەرەنگ
254 جار خوێندراوەتەوە


لە تەمەنی ( 26  تا 28) ساڵیدا لێت دەپرسن کوڕە یان کچێ تۆ کێشەت چییە؟ بۆچی لە هەموو شتێک تێنەگەیشتیت؟ بۆچی هەموو شتێک فێرنەبوویت؟ بێگومان ئەوانە گەمژەن. زانست و عەقڵ و ئەزموون پێویستیان بە کاتە پێویستیان بە ساڵانێکە. عەقڵ لە ئەزموونەوە بە دەست دێت. ئەزموونیش پێویستی بە کاتە. کورد وتەنی کەس لە پڕێ نابێت بە کوڕێ. هەرچەندە ئەزموونت زیاتر بێت و زیاتر دەرس و پەند لە ئەزموونەکانت وەربگریت، بێگومان عەقڵت کامڵتر دەبێت. 
دار سنەوبەر خێراتر گەورە دەبێت و باڵا دەکات، بەڵام داربەڕوو زۆر درەنگتر و هێواشتر گەورە دەبێت و باڵا دەکات. بەڵام کەمیان بەهێزترە و زیاتر دەمێنێتەوە؟ کامیان زیاتر دەبێتە هێلانە و پەناگەی باڵندەکان؟ قەدی کامیان بەهادارترە؟ کامیان سوودیان بۆ مرۆڤ زیاترە؟ 
بێگومان داربەڕوو.

لە ئینستاگرامەوە.
supermindtv
خونچە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان