کارێکی باش دەکەیت کە کاتێک چا تەواو دەبێت یاخود کیسەی چاکەت بەکارهێناوە، لەجیاتی ئەوەی فڕێی بدەیت، بیکەیتە نێو باخەکەتەوە.
لە چادا مادەی تانین هەیە کە مادەیەکی خۆراکییە و دەبێتە خۆراکێکی بەسوود بۆ رووەکەکانت لەنێو باخچەکەدا.
جگە لەوەی چا زۆرێک لە مێرووە زیانبەخشەکان لە رووەکەکانت دووردەخاتەوە و وادەکات کە باشتر گەشە بکەن.
بۆیە ئەمجارە کە چاکەت خواردەوە، بیرت نەچێت تڵپەی چاکە بکەیتە ژێر گوڵەکانتەوە لە باخچەکەتاندا.
سەرچاوە: tipsandtricks