ئەنجامەکانی ماراسۆنی ئین سلێمانی

12:20 - 2023-03-21
وەرزش
237 جار خوێندراوەتەوە

رەوەز ئیسماعیل
راکرنی نیو ماراسۆنی نەورۆز بەسەرپەرشتی پلات فۆرمی ئین سلێمانی سەرکەوتوانە رێکخراو وەرزشکارانێکی زۆری کوردستان و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەشدارییان تیادا کرد.
رۆژی 20/3 لەبەردەم گۆیژە سیتی لە سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و بەبەشداری زیاتر لە 2500 کورو کچی وەرزشکار راکردنەکان دەستیانپێکرد، راکردنەکان ماوەکانیان 5 کیلۆمەتر و 21 کیلۆمەتر بوو، کوڕان و کچان لە هەردوو راکرنەکاندا بەشدارییان کرد.
لە راکردنی 21 کیلۆمەتری کوڕاندا حسێن عیسام و لە هەمان راکردندا بۆ کچا دیانا کەریم لە شاری بەغداوە یەکام بوون، لە راکردنی 5 کیلۆمەتردا بۆ کوڕان مستەفا موحسین یەکەم و لە هەمان راکردندا بۆ کچان نێرگس حسێن یەکەمی راکرنەکە بوو، لە کۆتایی ئەم بۆنە وەرزشییەدا خەڵاتە کان دابەشکران کە خەڵاتە دارییەکان و میدالەکانی یەکەم تا دەیەمی راکردنەکان بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان