دەستەی دەستپاكی عیراق لە راگەیەندراوێكدا دەستگیركردنی "سەعد كەمبەش" سەرۆكی پێشووی دیوانی وەقفی سونی راگەیاند، كە تۆمەتبارە بە گەندەڵی و زیانگەیاندن بە موڵكی گشتی و چەندین پێشێلكاری.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی دەستەی دەستپاكی عیراق، یەكێَك لەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی سەرۆكی پێشووی دیوانی وەقفی سونی كراوە پەیوەندی بە زیادەڕەویكردنە لە نرخی منارەی ئاسنی مزگەوتەكانی پارێزگای سەڵاحەدین.
سەرچاوە:
العربي الجدید