سەرۆک بافڵ: دەبێت سەركردە و سیاسییە كوردە دەستگیركراوەكانمان ئازاد بكرێن

05:49 - 2023-03-21
کوردستان
362 جار خوێندراوەتەوە



بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەردەم سەدان هەزار لە کوردستانیان لە ئاهەنگی نەورۆزی ئامەدی کوردان پەیامێکی ئاڕاستەی گەلی کورد لە سەرتاسەری کوردستان کرد و پیرۆزبایی خۆی گەیاندە كوردان و رایگەیاند، شانبەشان خەبات دەكەین بۆ بەرژەوەندی گەلەكەمان.
سەرۆك بافڵ وتیشی، دەبێت سەركردە و سیاسییە كوردە دەستگیركراوەكانمان ئازاد بكرێن و رێگە بە كەسوكاریان بدرێت سەردانیان بكەن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامەکەیدا هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیان و كەسوكاری گیانلەدەستدراوانی بومەلەرزەكەی توركیا دەربڕی و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە دڵمان لای ئەو خانەوادانەیە كە بەهۆی بومەلەرزەكەوە كەسوكاریان لەدەستداوە.
لە كۆتایی پەیامەكەدا سەرۆك بافڵ کە بۆ کورد و بۆ ئاشتی و دیموکراتی پێشکەشیکرد، وتی، بژی كورد و كوردستان، كوردستان یان نەمان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان