بە گشتی چوار شێوازی بەڕێوەبردن هەیە، كە ئەو چوار شێوازە هەر كامیان بەسەر شێوازی بچووكتردا دابەش دەكرێن.
1-شێوازی ملهوڕانە و بەپێی فەرمان.
لەم شێوازەدا هەموو شتێ لەژێر كۆنترۆڵی بەڕێوەبەردایە و هەموو بڕیارەكانی شوێنی كار بەڕێوە دەبات. هاوبەشی بە بیروڕاكان ناكرێت و تەنانەت رێگریشیان لێدەكرێت.
لێرەدا بەڕێوەبەر هەموو شت دەزانێت و پێویستی بە رای ئەوانی دیكە نییە.
2-شێوازی سەربەستانەی ئیشكردن.
لەم شێوازەدا هەر كەسێك حەزی لە هەر كارێك بێت دەیكات و بەڕێوەبەر متمانەی بە فەرمانبەرەكانی هەیە و لەم شێوازەدا هیچ كاری بە كاری فەرمانبەرەكانی نییە و لە كاتێكدا كە فەرمانبەران داوای یارمەتی بكەن بە هانایانەوە دەچێت.
3- شێوازی دیموكراسی.
لەم شێوازەدا بەڕێوەبەر هانی فەرمانبەران دەدات تا لە رەوتی بڕیارەكاندا رای خۆیان دەربڕن و پەیوەندی لەم شێوازەدا دوو لایەنەیە.
4- شێوازی یاسایی و رێسایی.
لەم شێوازەدا هەموو شتێک پێشتر ئامادەیە و هەموان ملكەچی یاسا و رێساكانن و ئەم شێوازە تا رادەیەك هاوشێوەی شێوازی فەرمانییە.
بە رای تۆ كامێك لەو شێوازانە لە چاو ئەوانی دیكەدا باشترە.
لە ئینستاگرامەوە
نیما