فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا یەکدەنگیی کوردی دەوێت

10:08 - 2023-03-23
عیراق
266 جار خوێندراوەتەوە

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق پشتیوانی ئەو بڕگانە دەکات کە لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی 2023ی عیراقدا تایبەت بە مافەکانی گەلی کورد هەیە و داواش دەکات فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بن بۆ بەدەستهێنانی ئەو مافانە.

لەوبارەیەوە د.بڕیار رەشید، ئەندامی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی عیراق بەسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIAی راگەیاند، "رۆژی شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت، ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجە بخرێتە ناو کارنامەی دانیشتنەکەوە وەک فراکسیۆنی یەکێتی دەنگ بە هەموو ئەو بڕگانە دەدەین کە لە بەرژەوەندی گەلی کوردە، هەوڵیش دەدەین لایەنەکانی دیکەش رازی بکەین تاکو دەنگی پێ بدەن".
وتیشی، "لای فراکسیۆنی یەکێتی گرنگە هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عیراق یەکدەنگ بن، بۆ ئەوەی بتوانین ماف بۆ ئیستحقاقی گەلی خۆمان بەتایبەت لە پڕۆژە یاسای بودجەدا بەدەستبهێنین".

بابەتە پەیوەندیدارەکان