هۆشداریی دەدرێت لە روخانی 2500 خانوو و باڵەخانە لە عیراق

01:41 - 2023-03-25
عیراق
312 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی عیراق ئاشكرایكرد، لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاكانی دیكەی عیراق 2500 خانوو و باڵەخانە مەترسی روخانیان لەسەرە  و پێویستە چۆڵبكرێن.

بەرگریی شارستانی عیراق باسی لەوەشكردووە، دروستكردنی باڵەخانەی نوێی نایاسایی بەبێ‌ بوونی هیچ مەرجێكی سەلامەتی و باڵەخانەی كۆن هەڕەشەی راستەقینە لە ژیانی عیراقییەكان دەكەن.

لەماوەی رابردوودا لە عیراق داڕمانی چەند خانوو و  باڵەخانەیەك روویدا بەهۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی، بەرگری شارستانی عیراقیش ئاماژەی بەوەكردووە، بەشێك لەو خانوو و باڵەخانانەی لە چەند ساڵی رابردوو لە عیراق دروستكراون كوالێتیان باش نییە.

سەرچاوە:
العربی الجدید

بابەتە پەیوەندیدارەکان