کۆسرەت رەسوڵ عەلی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی خاتوو فاتیمە قادر دەردەبڕێت

07:39 - 2023-03-25
کوردستان
281 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێزان: ئاراس شێخ جەنگی و لاهور شێخ جەنگی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە قادر مەحمود) خێزانی کۆچکردوو شێخ جەنگی و دایکی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان