پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان زیاتر دادەبەزن

11:48 - 2023-03-29
کوردستان
604 جار خوێندراوەتەوە


بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی، لە سنووری پارێزگای دهۆك ئاسمانی نیمچە هەورە و دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارانبارین لە ئێوارەدا كاریگەری بارانەكە زیاتر دەبێت دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقە، بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەكانی رۆژهەڵاتی پارێزگاكە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت هەندێك ناوچە نیمچە هەورە بە گشتی، لە درەنگانی شەودا كاریگەری بارستە هەوایەكی سارد روو لە ناوچەكانی هەرێم دەكات و پلەكانی گەرما نزم دەكاتەوە بە (2-3) پلە، بەراوورد بە تۆمارەكانی بەچەند پلەیەك.

سەرچاوە: كەشناسی هەرێم

#کەشوهەوا

بابەتە پەیوەندیدارەکان