هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق گەیشتوون بە رێكەوتنی سەرەتایی بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم و پێشبینی دەكرێت لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە.
سەرچاوەیەك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كوردسات نیوزی راگەیاند، دوێنی هەینی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و بەنگین رێكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوەی عیراق بە نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و وەزیری نەوتی عیراق كۆبوونەتەوە و رێكەوتوون كە هەردوو وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان بەهاوبەشی نەوتی هەرێم بفرۆشن.
بەگوێرەی رێكەوتنەكە لیژنەیەكی هاوبەش دروستدەكرێت بۆ دۆزینەوەی كڕیار بۆ نەوتی هەرێمی كوردستان، بە گوێرەی میكانیزمە تازەكە نەوتی هەرێمی كوردستان بە هەمان نرخی سۆمۆ دەفرۆشرێت، لەكاتێكدا پێشتر هەرێمی كوردستان نەوتەكەی بە ھەرزانتر دەفرۆشت.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو، كە كۆبوونەوەكە ئیجابی بووە و گەیشتوون بە رێكەوتن لەسەر پرسی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.
سەرچاوە: كوردسات نیوز