بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە 500 كەس لە عیراق رەوانەی نەخۆشخانەكان كراون

02:06 - 2023-04-01
عیراق
509 جار خوێندراوەتەوە

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی تری عیراق بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە 515 كەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون و رەوانەی نەخۆشخانەكان كراون.

ساڵانە چەندین جار شەپۆلی خۆڵبارین هەڵدەكات و روو لە پارێزگا جیاوازەكانی عیراق دەكات زۆربەی شارەكان دەگرێتەوە، هەر  بەهۆی خۆڵبارینەو پڕۆژە كشتوكاڵییەكان تووشی زیانێكی گەورە دەبن.

سەرچاوە: الدجلة

#خۆڵبارین

بابەتە پەیوەندیدارەکان