سودانی پاڵێوگەیەكی ستراتیجی لە كەربەلا كردەوە

02:54 - 2023-04-01
عیراق
471 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ بەسەردانێك گەیشتە پارێزگای كەربەلا بۆ كردنەوەی پاڵێوگەی كەربەلای سترانیجی نەوت كە رۆژانە توانای بەرهەمهێنانی 140 هەزار بەرمیل نەوتە

بەرهەمی رۆژانەی پاڵێوگەی كەربەلای ستراتیجی سێ‌ ملیۆن لیتر نەوتی سپییە و  جگە لەوەش رۆژانە 9 ملیۆن لیتر بەنزینی لێ‌ بەرهەم دەهێنرێت، لەگەڵ بەرهەمهێنانی 200 مێگاوات كارەبای بەردەوام.

سەرچاوە: السومریة

#نەوت

بابەتە پەیوەندیدارەکان