وتەبێژی وەزارەتی نەوت: کۆبوونەوەکان لەبارەی نەوتی ھەرێمەوە بەردەوامن

02:08 - 2023-04-02
عیراق
710 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەکان بۆ تاوتوێکردنی پرسی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم بەردەوامن.
عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کۆبوونەوەکان بۆ تاوتوێکردنی پرسی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم بەردەوامن و ھەرکات رێکەوتن بکرێت ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم دەستپێدەکاتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق وتیشی، پێدەچێت لە داھاتوویەکی نزیکدا ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە.

#حکومەتی عیراق #نەوت #هەرێم و بەغدا

بابەتە پەیوەندیدارەکان