ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا رایگەیاند: وڵاتەكەی لە پڕۆسە سەربازییەكانی لە ئۆكرانیا بەردەوام دەبێت و مۆسكۆ گەرەنتیی بەرقەراربوونی ئاشتی و گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی بۆ ناوچەی دۆنباس دەكات.
سەبارەت بە هۆكارەكانی پڕۆسە سەربازییەكانی روسیا لە ئۆكرانیا، پوتین ئاماژەی بەوەدا: چەوساندنەوە و نەهامەتییەكانی هاووڵاتیانی وڵاتەكەی لە دۆنباس، روسیای ناچاركرد بە دەستپێكردنی پڕۆسە سەربابازییەكانی لەو ناوچەیە بۆ هاوكاریكردنیان.
لێدوانەكەی پوتین دوای ئەوە دێت، كە دیمیتری بیسكۆڤ وتەبێژی كۆشكی كریملین رایگەیاند: ئۆكرانیا لەو بەڵێنانەی پاشگەزدەبێتەوە، كە لەمیانی گفتوگۆكانی ئاشتیدا بە وەفدی روسیای دابوو، ئەوەش لێكەوتەی خراپی دەبێت لەسەر دانوستانەكان. وتیشی: تۆپەكە لە گۆڕەپانی ئۆكرانیادایە و مۆسكۆ یاداشنامەیەكی پێشكەش كردوون و چاوەڕێی وەڵامە.
سەرچاوە: ئاژانسەکان