سەرۆک بافڵ پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم دەکات

12:46 - 2023-04-07
کوردستان
343 جار خوێندراوەتەوە


 ‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موسەنا سامەرائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کرد.

‏‎لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئابوورییەکان تاوتوێکران و جەخت لە هەماهەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان و بەردەوامیی گفتوگۆکان کرایەوە لەپێناوی چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیری لە وڵاتدا.

‏‎رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و هەناردەکردنی تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە بوو و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی رێکەوتنەکە کرد و رایگەیاند، یەکێتی لە سەرەتاوە لەگەڵ چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەکان و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان بووە. رێکەوتنی هەرێم و بەغدا سەبارەت بە پرسی نەوت و هەناردەکردنی لە رێگەی سۆمۆوە، هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی سیاسی و چارەسەرکردنی کێشەکان لەڕێگەی دەستوورەوە.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان