مەکتەبی سیاسی: کەمینەیەکی ناو پارتی هەوڵی تێکدانی ئاسایشی هەرێم و سلێمانی دەدەن

11:10 - 2023-04-08
کوردستان
417 جار خوێندراوەتەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات و رایدەگەیەنێت، "هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، پیلانێکی پێشوەختە بۆ داڕێژراوی مخابەراتی و جاسوسیانەی دەرەکی و ناوخۆییە کە هەروەک چاوساغی  هێنانی  لەشکری  داگیرکەرە بۆ نێو خاکی  هەرێمی کوردستان و بەتوندی ئیدانەی دەکەین".

دەقی راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی
هێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، پیلانێکی پێشوەختە بۆ داڕێژراوی  مخابەراتی و جاسوسیانەی دەرەکی و ناوخۆییە کە هەروەک چاوساغی  هێنانی  لەشکری  داگیرکەرە بۆ نێو خاکی  هەرێمی کوردستان، بۆیە ئەم پەلاماردانە بەتوندی ئیدانە دەکەین، چاوەڕێ‌ بووین لایەنی پەیوەندیدار لەبری پاساوهێنانەوە و رەوایەتیدانی کوێرانە بەم تاوانە، رێوشوێن و بەدواداچوون و سەرکۆنەی بکردایە، بەڵام وەک پیشەی رابردوویان کەمینیەکی خۆسەپێنی نێو پارتی، کە پەیوەندی ژێر بە ژێر و تایبەتیان هەیە، دەبنە چاوساغ و دامودەزگاکانی حکومەت بۆ کاری هەواڵگری دەوڵەتان و تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی بەکاردەهێنن.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەمیشە  بڕوای بە یەکێتی و یەکڕیزی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان هەبووە، هەروەک ئامانجی بووە لەسەر ئاستی بەشەکانی تری کوردستانیش هاوکاری و هەماهەنگی و پەیوەندی دۆستانە هەبێت لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان، هەروەک دەستدرێژی و هێرشکردنە سەر هەر ناوچە و پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان بە تاوان دەزانێت و سەرکۆنەی دەکات، چونکە لە چوارچێوەی دیدی نەتەوەییانەی خۆی هەموو هەرێمی کوردستان بە پیرۆز دەبینێت و لەم پێناوەدا خەباتی نەپساوەی کردووە و خوێنی رشتووە.
رووڕەشی بۆ دوژمنانی کورد و دەست و پێوەند و چاوساغەکانیان.

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان #فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان