لەسەر بڕیاری محەمەد
شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، وەفدێکی باڵای عیراق بەسەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی،
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی سەردانی سلێمانی دەکات و لە تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی
دەکۆڵنەوە.
لەوبارەیەوە کاروان
یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، لەسەر
بڕیاری محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای عێراق بەسەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی،
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عيراق سەردانی سلێمانی دەکات و لە تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی
سلێمانی دەکۆلنەوە.
وتیشی، وا بڕیارە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عيراقیش لیژنەیەکی دەرخستنی راستییەکان پێکبهێنێت لە لیژنە پەیوەندارەکانی
پەرلەمان و سەردانی سلێمانی بکەن.