سەرۆکایەتی کۆماری عیراق: داوا لە تورکیا دەکەین بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و داوای لێبوردن بکات

12:00 - 2023-04-08
کوردستان
403 جار خوێندراوەتەوە

لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکایەتی کۆماری عیراق رایدەگەیەنێت، "ئیدانەی ئەم کردەوە ناڕەوایە دەکەین و داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و داوای لێبوردنێکی فەرمی لەو کردەوانە بکات و ئەو هێرشانە بوەستێنێت".

دەقی بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق:
بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان، و دواییان بۆردومانی فڕۆکەخانەی مەدەنی سلێمانی.
لە کاتێکدا ئێمە ئیدانەی ئەم کردەوە ناڕەوایە دەکەین دژ بە عیراق و سەروەرییەکەی، جەختیشدەکەینەوە کە هیچ پاساوێکی یاسایی نییە بۆ ئەوەی هێزەکانی تورکیا بەردەوام بن لە تۆقاندنی خەڵکی مەدەنی بە بیانووی بوونی هێزی دژ بەئەوان لە خاکی عیراقدا.
لەم بارەیەوە داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و داوای لێبوردنێکی فەرمی لەو کردەوانە بکات و ئەو هێرشانە بوەستێنێت و کێشە ناوخۆییەکانیان چارەسەر بکات بەکردنەوەی دەروازەیەک بۆ دیالۆگ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا. ئەگەر ئەمجۆرە هێرشانەش دووبارە بکرێنەوە، هەڵوێستێکی توند وەردەگرین بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی لە داهاتوودا.

سەرۆکایەتی کۆمار
8ی نیسانی 2023

#فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی # سەرۆك كۆماری عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان